ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کوردستانی سووریا کردەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی یەپەگە لە سنوورەکانی کوردستانی سووریا نەچنە دەرەوە، ئەوە مافی ڕەوای تورکیایە کە هێرش بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەگەری هێرشی نوێی سەربازی تورکیا بۆ سەر سووریا وتی: جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە، ئەگەر ئەو بەڵێنەی کە بە ئێمەتان دابوو کردەیی نەکرێتەوە هەموو تیرۆریستەکان لە ناوچە دیاری کراوەکان نەکشێنەوە، هەر کات کە بە پێویستی بزانین مافی ئەنجامی ئۆپراسیۆن بۆ ئێمە مافی ڕەوایە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی خعکوژی ئەم دواییە لە ناوچەی ئەسکەندەروون لە پارێزگای هاتای وتی: ئەو هەولە تیرۆریستییە جارێکی دیکە نیشانی دا کە هەستیار بوونی ئێمە بە ئۆپراسیۆنەکانمان لە باکووری سووریا تا چ ڕادەیەک ڕاست و بەجێیە.

News Code 34612

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =