بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە و لە کەرەنتین دایە.
قاڵیباف لە تویتێکدا نووسی، یەکێک لە هاوکارەکانی لە نووسینگەکەی تووشی کۆرۆنا بووە و ئەمشەو وڵامی پشکنینەکەی ئەمیش پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنایە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرەڕای کەرەنتین بوونی بەڵام بەردەوام دەبێت لە کارەکانی و ئەو ئەرکانەی پێسپێردراوە.
بۆچوونی ئێوە