AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٤ ١٠:٣٠

بۆکسۆرێکی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا

بۆکسۆرێکی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا

بۆکسۆرێکی کورد بانگهێشتی قۆناغی سێهەمی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین قۆناغی ئامادەیی هەڵبژاردنی نەتەوەیی گەورەساڵان بە ئامادەبوونی ١٠ بۆکسۆر لە کیش دەستی پێکردووە.

کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران دوای چەند قۆناغ کێبڕکێ لە کۆتاییدا ١٠ بۆکسۆر بۆ خولی نوێی ڕاهێنانەکان بانگهێشت کران کە ناوی مەهدی خەسرەوی، بۆکسۆری کوردیش تێیاندا هەیە.

خەسرەوی لەگەڵ ٩ بۆکسۆری دیکە لە قۆناغی سێهەمی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان ڕاهێنانەکانی خۆی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری کادیری تەکنیکی ئەنجام دەدات.

شیاوی باسە کە بۆکسۆرەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیران خیان بۆ کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیک ئامادە دەکەن کە مانگی گوڵان بە میوانداری فەڕەنسا و لە شاری پاریس بەڕێوە دەچێت.

News ID 34557

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha