بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆکاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی سودان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوەی بە فەرمانی ئەمریکا زانی و نووسی: دەسەڵاتدارانی سودان ڕاگەیاندنی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیان بە فەرمانی ئەمریکا و لە باتی وەرگرتنی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە عەرەبستانئەنجام داوە بەڵام خەڵکی سودان هەرگیز خەیانەت لە ئامانجەکانی قودس ناکەن.
ناوبراو جەختی کرد: بێ گومان ئیسرائیل لە داهاتووی ناوچەکە پێگەیەکی نابێت.
Your Comment