بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، غەیاس سورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشطمانی لەو بارەوە وتی: ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە بنکەی بەعشیقە ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەس دەخەمڵێن کە لە مەودای ١٢ کیلۆمەتری شاری موسڵ جێگیر کراون.
سورچی زیادی کرد: بەهۆی ڕووداوە سەربازییەکانی ئەم دواییە بۆ سوپای تورکیا و درێژەی بوردمانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان، یارمەتی سەربازی و خۆراک بۆ ئەو بنکە لە رێگای ئاسمانییەوە دەگوازرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: لە ڕابردوودا هێزە سەربازییەکان بەرەو دهۆک و زاخۆ دەڕۆشتن. بەڵام ئێستا نیگەرانن نەوەکا هێرشیان بکرێتە سەر. هەر بۆیە ئێستا یارمەتییەکان لە ڕێگای کۆپتەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو بنکە.
بۆچوونی ئێوە