بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 253 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 30 هەزار و 123کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 4103 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 526 هەزار و 490 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 423 هەزار و 921 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە