کێشەی تەنکەرەکانی سووتەمەنی لە باشماخ و پەروێز خان چارەسەر کرا

ئەنجامدانی دوو کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر کردنی کێشەی ڕاوەستانی تەنکەرەکانی سوتەمەنی ئێران لە سنووری باشماخ و پەروێزخان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مەهدی شووشتەری, سەر کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کێشەی هەناردەی سووتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی چارەسەر دەکات.

دووشەمە بەرواری 12ی تشرینی یەکەمی 2020 زاینی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە سنووری باشماخ بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر کردنی کێشەی ڕاوەستانی تەنکەرەکانی سووتەمەنی ئێران لەم سنوورە بەڕێوە برا.

ئەم کۆبوونەوە بە ئامادوبوونی لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، وەفدێک لە پارێزگای کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی خالدجەعفەری جێگری پارێزگار بۆ کاروباری ئابووری و وەفدێکی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامدرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا تەنکەرەکان لەمڕۆوە بە شیوەی نیو بە نیوی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و بەتاڵ کردنەوە  و بارکردن لەسەر سنوور چارەسەر بکرێ و لە ماەوەی چەند ڕۆژی داهاتودا دەربارەی بەردەوامی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی و بە ئەگەری هاتنەناوەوەی تەنکەرە عێراقیەکان بۆ ناو خاکی ئێران هەماهەنگی پێویست لە نێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت.
هەر لەپاش ئەم کۆبوونەوەیە، مەهدی شوشتری هاوڕێ لەگەڵ لیوا چەتۆ بەرەو پەروێزخان کەوتنەڕێ لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی ئەو سنورە دەربارەی جێبەجێ کردنی خاڵە ڕێککەوتن لەسەرکراوەکانی باشماخ و بەردەوامی رەوتی هەناردەکردنی سوتەمەنی لەم سنورەوە لێکگەیشتنی پێویست کرا.

News Code 34410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =