بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان گەیشتووەتە 369 حاڵەت کە لە ئەو ژمارەیە 51 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.
ناوبراو وتیشی: سنە بە 163 کەسەوە زیاترین ڕێژەی خەوێندراوی هەیە و سەوڵاوا بە یەک کەسەوە کەمترین.
دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی یەک نەخۆشی کۆرۆنایی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی 491 ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە کەس لە 172 سنە، 97کەس لە سەقز، 44 کەس لە قوروە، 38 کەس لە کامیاران، 36 کەس لە بانە، 34کەس لە دیواندەرە، 31 کەس لە بیجاڕ، 28 کەس لە مەریوان و 11 کەس لە دێولان بوون.
بۆچوونی ئێوە