٩٠٠ داعشی لە کوردستانی سووریا دادگایی دەکرێن

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە دەسپێکی لێپرسینەوە لە ٩٠٠ تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕاگیرانی ڕەوتی لێپرسینەوە لە تیرۆریستەکانی داعش بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا وتی: ژمارەی تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان زۆرە و نەبوونی شێن بۆ هێشتنەوەیان زۆر مەترسیدارە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەزوویی ٩٠٠ تیرۆریستی داعش کە هاووڵاتی سووریان دەستپێدەکات. نزیک بە ١٠ هەزار تیرۆریستی داعشی لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیان لە سووریان کە دۆسیەگەلێکی بەربڵاویش لە دژیان هەیە. ئەوە دۆسیەیەکە کە پێوەندی بە هەموو جیهانەوە هەیە و داعش بۆ مرۆڤایەتی هەڕەشەیەک جیدی دێتە ئەژمار.

خالید عەلی لە درێژەدا وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ٨ هەزار داعشی خەڵکی سووریا و عێراق لێپرسینەوەیان لێکراوە. بەشێک لە ئەو کەسانە سزای زیندانیان بۆ براوەتەوە و هەندێکیشیان سزاکەیان کۆتایی هاتووە. لە پاڵ ئەوەش ٥ هەزار داعشی لە زیندانن کە خەڵکی ٥٢ وڵاتی جیهانن.

News Code 34294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =