AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٢ ١٦:٢٠

وه زاره تی ده وره ی ئیران:

دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران قبووڵ ناکه ین

دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران قبووڵ ناکه ین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەر جۆرە دەستدرێژیی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بۆ سەر خاکی ئێرانی قبووڵ نەکراوە وەسف کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە هەندێک دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران لە ڕەتوی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئازەربایجان و کۆماری ئەرمەنستان، وتی: هەموو جووڵەکان لە ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی جیدی و بە هەستیارییەوە لە ژێر چاوەدێریدایە و لەو بارەوە وێڕای قبووڵ نەکراو وەسف کردنی هەر جۆرە دەستدرێژیەک لەلایەن هەر یەکە لە لایەنەکانی شەڕ بۆ سەر ئێران، هۆشداریی جیدیمان داوەتە هەموو لایەنەکان.

ناوبراو جارێکی دیکە لەسەر پێویستی ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئازەربایجان، لەبەرچاوگرتنی هێرش نەکردن بۆ سەر خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی پێکدادانەکان و دەسپێکردنی گفتوگۆی جیدی جەختی کرد و ئامادەیی ئێرانی لەو بارەوە ڕاگەیاند.

News ID 34291

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha