فەرمانی ڕێبەری ئێران بۆ زیاد کردنی بڕشتی مووشەکەکان

جێگری فەرماندەی گشتی سوپا وتی: ئامانجی ئێمە لە مەودای هاویشتنی مووسەکەکان فەرمانی ڕێبەری شۆڕشە کە ٢٠٠٠ کیلۆمەتر بێت و ئێمەش هەر لە سەر ئەو بابەتە بەرنامەکانی ڕێکدەخەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئامادە بوون لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە توانای مووشەکی و توانی بەرگری ئێران ڕایگەیاند: بۆ ئێمە فەرمانی ڕێبەری باڵا سەبارەت بە مەودای مووشەکەکان کە ٢٠٠٠ کیلۆمەترە، گرینگە.

وتیشی: ئێمە بە پێی ئەو ٢ هەزار کیلۆمەترە هەموو بەرنامەکانی خۆمانمان ڕێک خستووە و هەر فەرمانێکی دیکەش کە هەبێت، هەموو پێداویستییەکانی دابین دەکەین.

News Code 34284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha