کاردانەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە داخستنی باڵوێزخانەکان لە عێراق

پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێی وایە کە داخستنی باڵوێزخانەکانی لە عێراق پاشهاتی نەرێنیی بۆ عێراق بەدواوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەعید مەموزینی ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە داخرانی باڵوێزخانە و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان پاشهاتی نەرێنیی بۆ عێراق بەدواوە دەبێت.

ناوبراو بە ئیدانە کردنی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق وتی: ئەبێ پێش ئەوەی کە دۆخەکە نالەبارتر بێت، ڕووبەڕووی پرسە ببینەوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە لە درێژەدا وتی: داخرانی باڵوێزخانەکان لە عێراق دەبێتە هۆی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە و دەوڵەت ئەبێ بە یارمەتی گرووپە سیاسییەکان لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکان کە یاسا ناپارێزن بەرەوڕوو ببنەوە و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان دڵنیا بکەنەوە.

News Code 34238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =