ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لەناوبردنی کوردە

ساڵح موسلێم لە لێدوانێکدا ئامانج لە ئۆپراسیۆن و سیاسەتەکانی تورکیا لە ناوچەکەی هەوڵ بۆ لەناوبردنی خەڵکی کورد وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا(پەیەدە) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییە لە تورکیا دژی سیاسەتوان و چالاکڤانانی مەدەنی کورد وتی: لە تورکیا هێرش دەکەنە سەر هەدەپە کە پێشڕەوی دیمۆکراسی لە تورکیا دێتە ئەژمار. ئامانجیان لەناوبردنی بایەخەکانی دیمۆکراسی و لەناوبردنی کوردە.

ناوبراو وتیشی: دەستگیری و سزادانی پەرلەمانتارەکان هەدەپە تەنیا بەشێک لە ئەو سیاسەتەیە. لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هێرشی تورکەکان بۆ سەر کوردەکان درێژەی هەیە.

ساڵح موسلێم لە درێژەدا وتی: بەرخۆدانی کۆبانێ بووە دەدرێک لە سەر دڵی هەموو داگیرکارەکان. ئەو بەرخۆدانە بووە هۆی دروست بوونی بەستێنی شکستی داعش. تورکیا دەیەوێت ئەو کارەی کە داعش نەیتوانی ئەنجامی بدات، تەواوی بکات.

موسلێم جەختی کرد کە هێرشەکانی تورکیا دژی کوردەکان دەتوانێت شەڕێکی ناوخۆیی لە تورکیا ڕێکبخات.

News Code 34214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =