ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان نەچووەتە سووریا

گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا پشتی کوردی سووریای بەرداوە، رایگەیاند: ئامانجی ئەمریکا لە سووریا پاڵپشتی لە کورد نییە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکا لە شرۆڤەیەکدا سەبارەت بە پرسی چوونە کایەی ئەمریکا لە قەیرانی سووریا، سیاسەتی پاساوی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای ناڕوون وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە دەنووسێت بە ئێمە وتراوە کە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش چووەتە سووریا بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ترامپ بەدوای لەناو بردنی بەشار ئەسەد بووە لە حاڵێکدا کە ئاوەها ئامانجێک قەیانی سووریا پەرەپێدەدات.

ئینترست بە ئاماژە بە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا نووسی: بە ئێمە وتراوە کە پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا زەروورییە بەڵام لە کۆتاییدا ئاوەها نەبوو.

نەشناڵ ئینترست هەروەها پارێزەری لە کێڵگە نەوتییەکانی سووریای وەکوو دوایین بیانوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ درێژەی هەبوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریای پاساو نەکراوە وەسف کرد چونکوو، کۆنترۆڵی نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە پێویستی بە ئاستێک لە ئاسایش لە ئەو وڵاتەیە.

News Code 34166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =