بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا بە قسەکانی ڕۆحانی لەسەر پاڵپشتی ئێران لە ئاشتی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، لە پاگەندەیەکدا پاڵپشتی ئێران لە گرووپەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکەی پاڵپشتی لە تیرۆریزم وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی خۆیدا و لە حاڵێکدا کە زۆربەی کۆمپانیا دەرمانی و پزیشکییەکان بەهۆی ترس لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران خۆیان دەبوێرن، پاگەندەی کرد کە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، پاڵپشتی لە تیرۆریزم و بەرنامەی ناڤۆکی تارانی کردووەتە ئامانج نە یارمەتی و بازرگانی مرۆڤدۆستانە.
بۆچوونی ئێوە