بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ناوچەیی شێعری ئەهلی بەیت لە سنە وتی: ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (د.خ) ناوەندی پاکی و خاوێنییە و ئەهلی بەیتی پێغەمبەر(د.خ) پلە و پێگەیەکی بەرز لە نێو موسڵمانانی جیهان بەتایبەتی ئەهلی سوننە هەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر هەوڵ نەدەین لە ڕێگای عەشق و خۆشەویستی بە ئەهلی بەیت (د.خ) ئەبێ لە ئیمانی خۆمان دوودڵ بین، زیادی کرد: ئەهلی سوننەش وەکوو ئەهلی شیعە پێبەندی ئەهلی بەیت و هۆگری بنەماڵەی پاکانە.
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری درێژەی دا: ئەهلی سوننەش لە عەشق بە بنەماڵەی پێغەمبەر جودا لە شیعە نین و لە ئەو بابەتە هیچ کێشەیەکیان پێکەوە نییە بەڵکوو هاوبەشیشیان هەیە.
Your Comment