بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی هەواڵەکان، سوپای ڕووسیا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا و کردنەوەی بنکەی نوێ لە ناوچەکە ڕۆژی شەممە هێزی سەربازیی ڕەوانەی فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ کە ئێستا وەکوو بنکەی سەربازی لەلایەن ڕووسیاوە بەکار دەهێنرێت، ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی گەورەی سوپای ڕووسیا بریتی لە هێزی سەربازی، چەک، تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستیکی ڕەوانەی ئەوێ کرا.
شیاوی باسە، ئەو کاروانەی سوپای ڕووسیا لە حاڵێکدا ڕەوانەی کوردستانی سووریا دەکرێت کە ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکاش کاروانێکی سەربازی بریتی لە سیستەمی ڕادار و زرێپۆشی ڕەوانەی کوردستانی سووریا کردبوو.
بۆچوونی ئێوە