بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە کاردانەوەی ئێران بە پشکنینی پاپۆڕە ئێرانییەکان لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ترەوە وتی: ئەمریکا لە پاگەندەی خۆیدا زۆر گۆشەگیرە. ئەوەی کە ئەمریکا لە ناوەندی پاگەندەیی دەسەڵاتی خۆی ئاوەها گۆشەگیر ببێت، باشترین نیشانەیە کە پێمان بڵێت چەندە هێزی ئەمریکا پووچە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا نەیتوانی لە کەشی سیاسی و رەوتی مافی بگات بە ئەوەی کە دەیەوێت، هەر بۆیە گەڕاوەتەوە سەر سیاسەتی زۆربێژی و دەیەوێت کارەکانی بە زۆربێژی بباتە پێشەوە.
ناوبراو وتیشی: هەر هەوڵێک کە پێشێل کاری سەروەریی ئیران و پێشێل کاری یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت بە شێوەی جیدی و بێ چرکەیەک دوو دڵی وەڵام دەدرێتەوە. بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە دەست لە دزینی دەریایی، ئاسمانی و زەوینی هەڵبگرێت چونکوو سەردەمی دزین کۆتایی هاتووە.
Your Comment