بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 144 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23هەزار و 952 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3049 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 416هەزار و 198 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 355 هەزار و 505 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە