فەڕەنسا دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستانە

فارین پالسی نووسی: پەیامی سەفەری سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بۆ عێراق ئەوە بوو کە ئەو ولاتە بە پێچەوانەی ئەمریکا نایەوێت هێرشەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە خاکی عێراق بخاتە پشت گوێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەفتەی ڕابردوو لە سەفەر بۆ عێراق لەسەر پاراستنی سەروەری عێارق جەختی کرد.

گۆڤاری فارین پالسی مەبەستی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە وتنی پاراستنی سەروەریی عێراقی دژایەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

ئەو گۆڤارە سەبارەت بە پەیامی سەفەری ماکرۆن بۆ عێراق نووسی؛ ئەو دەیەویست پەیامی خۆی بگەیێنێتە تورکیا کە هەموو وڵاتەکان وەکوو ئەمریکا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە خاکی عێراق پشت گوێ ناخەن. ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئەو هێرشانە سەرەڕای دژایەتی بەرپرسانی بەغدا ئەنجام دەبێت.

News Code 34080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =