دەرهێنەرێکی ئێرانی بووە داوەری فێستیڤاڵی " لەیلوون" لە کوردستانی سووریا

توورەج ئەسڵانی وەکوو داوەری یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی " لەیلوون" لە کوردستانی سووریا ناسێندرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توورەج ئەسڵانی دەرهێنەر بەرپرسی فیلمهەڵگری سینەمای ئێران، لەگەڵ چەند هونەرمەند لە وڵاتانی جیاوازی جیهان، داوەری بەشی ڕکابەری یەکەمین خولی فێستیاڤڵی نێودەوڵەتی فیلمی لەیلوون لە کوردستانی سووریای لە ئەستۆ گرت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لەیلوون بە هەوڵی بنیاتی سینەمایی عەفرین و بە ئامانجی گۆڕینەوەی فەرهەنگی وێڕای پاراستنی شوناسی تایبەتی هەر فەرهەنگێک، لە نێو نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت و ئەو کارە، لە ڕێگای چالاکی فەرهەنگی نێودەوڵەتی وەکوو فێستیڤاڵی هونەری و ئەدەبی ئەنجام دەبێت، شوێنێک کە هەر فەرهەنگێک، پێناسەی خۆی هەبێت.

یەکەم خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لەیلوون بە دروشمی " تەنیا بە یەک گوڵ، گوڵستان دروست نابێت" و بە بەشداری بەرهەمی دەرهێنەرگەلێک لە وڵاتانی جیهان لەوانە، ئیتالیا، ئەمریکا، لەهستان، فەڕەنسا، دانیماریک، ئێران، ئۆسترالیا، عێراق و .... لە چەند بەشدا لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ ی خەرمانانەوە لە شاری عەفرین دەست پێدەکات.

News Code 34042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =