بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۱۲۸ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار و ۱۵۷ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۲۰۸۹ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا۴۰۲ هەزار و ۲۹ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۳۴۶ هەزار و ۲۴۲نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment