داخوازیی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی زمانی کوردی لە تورکیا

وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی داوای دامەزراندنی ڕێکخراوی زمانی کوردیی لە تورکیا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەڕەف خان جزیری، وتەبێژی ئەنجومەنی زمانی کوردی کە دوای ئەو کۆبوونەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بەشداری کردبوو لەلێدوانێکدا وتی: ئەو هەوڵە بچووکانە کە لە چەند ساڵی دوایی بۆ زمانی کوردی دراوە هیچ بنەمایەکی مافیی نییە هەر بەو بۆنەوە فەرەهەنگ و زمانی کوردی لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە بە تایبەتی ڕەگەزپەرستەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر.

جزیری لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتننە نێودەوڵەتییەکانیش مافی زمان و شوناس بەشێک لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار. ئەنجومەنی زمانی کوردیش لە دریژەی ناسینەوەی ماف و فەرهەنگ و زمانی کوردی دەجووڵێت.

ناوبراو باسی کرد: لە هەمان چوارچێوەدا و بە پشت بەستن بە مافی نێودەوڵەتی و ئەو ڕێککەوتنانەش کە تورکیا واژۆ کردووە داوای کردنەوەی ڕێکخراوی زمانی کوردی و گۆڕینی زمانی کوردی بە زمانی پەروەردە و بارهێنان لە سەرەتاییەوە تا زانکۆین.

News Code 34036

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =