درۆیەک بە ناوی یازدەی سێپتەمبەر/ قازانجێک کە لە ئەو ڕووداوە دەیبەن

١٩ ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژی ٢٠ ی خەرمانان بەرانبەر بە ١١ی سێپتەمبەر دوو گەورەتاوەری بازرگانی ئەمریکا ڕووخێندرا کە بووە هۆی دستێوەردانی زیاتری ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم.

ئاژنسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی –مەهدی عەزیزی: ئەگەرچی لە مانگە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکەی ١١ ی سێپتەمبەر باس کردن لەسەر ساختە بوونی ئەو ڕووداوە کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام وردە وردە شرۆڤەکان بەرەو ئەو لایەنە ڕۆیشتن کە ئایا دەکرێت بە هەواڵگری بەهێزی ئەمریکاوە ئاوەها ڕووداوێک ڕوو بدات ئەویش لە ناوەندی نیۆیۆرک؟ ئەویش لە گرینگترین تاوەرە بازرگانییەکانی ئەمریکا؟

وردە وردە پرسیار و ناڕوونی زۆر هاتە ئاراوە و ئاڵبەت لە پاڵ ئەوەشدا بەڵگەیەکی زۆریش دەرکەوت کە ساختە بوونی ئەو ڕووداوە دەسەلمێنێت.

شرۆڤەی شرۆڤەکاران کە بە لێکۆڵینوەی جیاواز گەیشتنە ئەو ئەنجامەش کاریگەر بوو.

باش لەبیر دێت کە یەکەم کتێبێک کە لەو بارەوە بڵاو بووەوە کتێبێک لە ژیر ناوی یازدەی سێپتەمبەر درۆیەکی گەورە بوو کە لەلایەن تیری میسان نووسەری فەڕەنسییەوە نووسرا.

من لە تاران لەگەڵ ئەو کەسە دیدارم کرد و بڕیار درا تا کتێبەکەی لە ئێران وربگێڕدرێتەوە سەر زمانی فارسی و بڵاو ببیتەوە. میسان لە ئەو کاتە پێی وابوو کە بۆ نووسینی ئەو کتێبە زۆر لە ژێر گوشاردا بوە. ئاڵبەت کەسانی تریش کە سەبارەت بە دۆری ١١ ی سێپتەمبەر دەقیان نووسیبوو کەوتنە ژێر گوشاری ئەمریکا و ڕێکخراوە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ تاڕادەیەک هەمووان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامە کە ئەوەی کە لە ١١ی سێپتەمەبر ڕووی دا، ڕووداوێکی پلان بۆ دارێژراو  و ساختە بوو تا ئامانجی گرینگ شوێنگیری بکات.

هاوڕێ کردنی بیری گشتی ئەمریکا و هەروەها ئەورووپا لەگەڵ پێکهاتەی سیاسی بەتایبەتی بڕیاری جۆرج بووش سەرۆکی کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناڤین و دروست کردنی بەستێنی دزەی سەربازی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیە لە گرینگترین ئامانجەکانی دروست کردنی ڕووداوی ١١ ی سێپتەمبەر دێتە ئەژمار.

ڕێک هەر بەو بۆنەوە کاتێک کە هەواڵی ڕوودانی ئەو ڕووداوە درایە جۆرج بووش، هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو؛ وەک بڵێی کە هەموو شتێک لە پێشەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو؛ سەیر ئەوەی کە چەند ڕۆژ پێش ئەو ڕووداوە ئەحمەد شاهـ مەسعوود ڕێبەری خۆشەویستی ئەفغانەکان لەلایەن دەزگای ئەمنیەتی ئەمریکاوە تیرۆر دەکرێت واتا کەسایەتیەک کە دەیتوانی لە سەردەمی نوێی ئەفغانستان وەکوو ڕێبەرێک ڕۆڵ بگێڕێت و هەموو ئەفغانەکان لە سەر ئەوە ڕێک بکەون کە دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت.

ئەمریکا لە ئەو کاتەوە ئەو ڕووداوەی کردووەتە پاساو و بیانوویەک بۆ ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە ناوچەکە کە لە ئەفغانستانەوە دەستی پێکرد و بەرەو عێراق و سووریاش کشا و ئاڵبەت کۆتاییەکیشی بۆ نییە. پێویستی بە هاوڕێ کردنی بیری گشتی ئەورووپا و ئەمریکاش هەبوو بەتایبەتی ئەوەی کە ئەبێ بەشێکی گرینگ لە بودجەی سەربازی بۆ بردنی هێز بۆ ئەفغانستان و دواتر عێراق تەرخا بکردایە.

لەلایەکی تریشەوە ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەریش بووە بیانوویەکی باش بۆ ترساندن لە ئیسلام و پەرەپێدانی دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام لە ئەمریکا و ئەورووپا تا شوێنێک کە لەو کاتەوە زۆربەی موسڵمانان و گرووپە ئیسلامییەکان لە ژێر گوشاردان.

لەلایەکی دیکەشەوە هەڵسوکەوتی جەنایەتکارانەی بووش و ئەمریکا لە ئەفغانستانیش بە هاندانی هەستی گشتی ئەورووپا و ئەمریکا پاساو دەکرا.

ئەمریکا هەروەها بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی سوودی کارخانەکانی دروست کردنی چەکی خۆی پێویستی بە ئەو جۆرە ڕووداوانە هەبوو. بەگشتی ١١ ی سێپتەمبەر دەرکەی هاتنی ئەمریکییەکان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵام بە پاساوێکی مەنتقی و ژیرانە بوو ئاڵبەت مەنتیقێک کە خۆیان دروستیان کردبوو.

بەڵام ئەمڕۆکە زۆربەی ئەمریکییەکان لە ساختە بوونی ئەو ڕووداوە تێگەیشتوون و چی دیکە پێویستیان بە بەڵگەش نییە تا قبووڵی بکەن. هەڵسوکەوتەکانی سەرۆک کۆمارەکانی دوای جۆرج بووشیش پشت ڕاستی کردەوە کە ئەوانیش بەدوای دروست کردنی بەستێن بۆ دزە لە نێو ئەو ناوچەیەن.

ئاڵبەت تاڵیبان، ئەلقاعیدە و دائش هەر یەکەیان لە ماوەیەکدا ئەرکێکیان لەسەر شان بوو کە ئەنجامیان دا. ئاڵبەت هێشتا ئەو ئەرکە کۆتایی نەهاتووە و درێژەی دەبێت. ناوەکانی ئەو گرووپانە دەگۆڕدرێت بەڵام ئەرک و ڕوانگەیان یەکێکە.

ئاژاوە نانەوەی ناوخۆیی لە ناوچەکە بە مەبەستی بەکارهێنانی توان و هێز و هاوبەشییەکان دژی یەکتر لە وڵاتانی ئیسلامی و دروست کردنی ئاسایش بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و بردنی سەرمایەکان و تاڵان کردنی سامانە نەوتیەکانی ناوچەکە گرینگترین ئەرکی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە دوای یازدەی سێپتەمبەر بوو.

بێ گومان ترساندن لە ئیسلام و نیشان دانی ڕواڵەتێکی توندوتیژ لە ئیسلام بە سەرهەڵدانی گرووپگەلێک وەکوو ئەلقاعیدە و تاڵیبان و دواتری داعش گرینگترین ئەرکی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە بو بە شێوەیەک کە ڕواڵەتێکی تەندڕەو لە ئیسلام بە جیهانی ڕۆژاوا بناسرێت تا هەم بەستێن بۆ کوشتوبڕی موسڵمانان و هیرشی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین دروست ببێت و هەم بنەڕەت و بەنامەی دینی ئیسلامیش لە نێو لایەنگرەکانی و تەنانەت ئایینەکانی دیکە بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەمریکییەکان هەوڵیان دا لە پاڵ نیشان دانی ڕواڵەتی توندئاژۆ لە ئیسلام، نموونەیەک لە ئیسلامی سێکۆلار و میانەڕەو نیشان بدەن تا دوودەستەیی و دوو فاقەیی لە نێو موسڵمانان دروست بکەن.

ئەمڕۆکە هەر هاووڵاتیەکی ئەمریکی ئەبێ ئەوە تێبگات کە بووەتە قوربانی لۆبی ئیسرائیلی و سیاسەتوانەکان و خاوەن کارخانەکانی چەک و تەقەمەنی لە ئەمریکا. ئەبێ بزانن کە ئەمریکا تەنانەت ڕوحم بە خەڵکەکەی خۆی ناکات چ جۆرج بووشی شڕخواز بێت و چ ئۆبامای ڕێکوپێک و چ ترامپی شێت یان پێدەچێت جۆ بایدن؟؟

لە کۆتاییدا ئاماژە بە ئەو خاڵەش پێویستە کە ڕێژە و ژمارەی مێدیاکانی سەر بە ئەمریکا بۆ پاساو کردنی سیاسەتەکانی واشنتۆنیش دوای یازدەی سێپتەمبەر زیادی کردووە و سیاسەتی سەرەکی ئەو کەناڵگەلە ئاژاوەی دینی و گەورە کردنەوەی دژایەتییە ناوخۆییەکان و دوابەدوای ئەوە داگیر کردنی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە.

News Code 34006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =