سکاڵای ئێران دژی ئەمریکا لەسەر ڕاگرتنی سووتەمەنی هەناردە کراو

جێگری کاروباری دەریایی رێکخراوی بەندەرەکانی ئێران بە بۆنەی ڕاگیرانی نەوتهەڵگرەکانی ئێران کە سووتەمەنی هەناردەییان دەگواستەوە بۆ ڤێنزیۆئێلا، لەلای ڕێکخراوی جیهانی دەریاوانیەوە ناڕەزایەتی دەبڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل ئیسلامی سەبارەت بە دزینی پاپۆڕە ئیرانییەکان کە سووتەمەنی هەناردەییان بۆ ڤێنزیۆئێلا دەگواستەوە، وتی: هەناردە کردنی بەرهەمی نەوتی و سووتەمەنی بە پێی سیاسەتەکانی دەوڵەت و دەسەڵات ئەنجام ببێت و ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێکخراوی بەندەرەکان گەمارۆکان نەبێتە لەمپەرێک لەسەر ڕێگای هەناردە کردنی بەرهەمە نەوتییەکان و کاڵاگەلی دیکە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە سکاڵای ئێران لەلای ڕێکخراوی جیهانی دەریاوانی بە بۆنەی ڕاگیرانی پاپۆڕە نەوتییەکانی ئێران کە سووتەمەنیان دەگواستەوە بۆ ڤێنزۆئێلا وتی: ئێمە لە ئەو بوارەوە چەندین جار لەگەڵ ڕێکخراوی جیهانی دەریاوانی قسەمان کردووە و ناڕەزایەتمان دەربڕیوە. ئەمە بۆ یەکەم جارە کە ئەوان بەڵێنیان داوە کە ئەو بابەتە شوێنگیری بکەن.

بە وتەی ئیسلامی ئێستا سووتەمەنی نێردراوی ئێران بۆ ڤێنزیۆئێلە کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگیرابوو لە یەکێک لە بەرندەرەکانی ئەو وڵاتە خاڵی کراوە.

News Code 33838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha