بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە سێ توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەم بەم شێوەیە بووە، کەسێک لە شەهبا و دوو کەسی دیکەش لە حەسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 24 کاتژمێری رابردودا 8 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە بەمجۆرە بوە، حەسەکە 3 توشبو، کۆبانی 2 توشبو و لەهەریەک لە رەقە، دێرەزور، تەبەقەش تووشبوویەک گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری باسی لەوەشکردووە کە تائێستا 66 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، 25 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی تووشبوان لە باکووری سووریا 362 کەسن.
Your Comment