بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی عەین عێراق، عەلی سەعدوون ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن سەر بە ڕەوتی سەدر لەو بارەوە وتی: ناردنی ملیارها دینار بوودجە لەلایەن مستەفا کازمییەوە بۆ هەرێمی کوردستان، قبووڵ نەکراوە. جونکوو زۆربەی شارەکانی باشووری عێراق پێویستیان بە بودجەی زۆر هەیە کە هیچیان کەمتر لە پێداویستییەکانی هەرێم نییە.
سەعدوون زیادی کرد: ئەگەر کازمی بۆ میسان و ئەو شارانەی کە پێویستیان بە پاڵپشتی زۆری دەوڵەتی فیدراڵ هەیە، بودجەی بەرانبەر لەگەڵ ناوچەکانی دیکە نەنێرێت هاوپەیمانی سائیرۆن لە دژی سکاڵا دەکات.
شیاوی باسە کە دەوڵەتی فیدراڵ لە ڕۆژانی دوایی، ٣٢٠ ملیار دیناری داوەتە هەرێمی کوردستان و ئەوەش بووەتە هۆی ڕەخنەی بەربڵاو و دژایەتی لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی عێراق.
بۆچوونی ئێوە