بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێلیکا ئەمجەدیان تەمەن ١١ ساڵ لە ناوەندی فەرهەنگی هونەری ژمارەی دووی ناوەندی پەروەردەی فیکری کرماشان، توانی خەڵاتی یەکەمی بەشی نێودەوڵەتی بیستەمین خولی کێبڕکێیەکانی وێنەکێشی ژاپۆن بباتەوە.
شیاوی باسە کە پێنج ئەندامی تری ئەو ناوەندە لە ئاستی ئێران توانیان خەڵاتی یەکەم و دیپلۆمی شانازی بەشی نێودەوڵەتی ئەو خولە لە کێبڕکێیەکانی وێنەکێشەی ژینگەی منداڵانی جی کیوو ئەی ژاپۆن ببەنەوە.
بۆچوونی ئێوە