بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیوان مستەفا، هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ئەو ناوچە وتی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 47 حاڵەتی نوێێ تووشبوون بە کۆرۆنا ناسراوەتەوە کە 21 حاڵەتی لە قامیشلۆ، 3 حاڵەتی لە دێرک، 11 حاڵەتی لە حەسەکە، 4حاڵەتی لە ڕەقە، 4 حاڵەتی لە مەعبەدە، 1 حاڵەتی لە تەبەقە، 1حاڵەتیشی لە کۆبانێ بووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، مستەفا لە درێژەدا ڕایگەیاند: بەم شێوەیەک ژمارەی گشتی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا بۆ 327 کەس بەرز بووەتەوە. بە چاک بوونەوەی 15 کەسیش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاماری ئەو کەسانەی کە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە گەیشتە 51 کەس و ئاماری گیان لەدەست داوانیش بۆ 17 زیادی کردووە.
بۆچوونی ئێوە