AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٢٩ ١١:٠٩

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند:

ژنراڵێکی سوپای ڕووسیا لە دەیرەزوور کوژرا

ژنراڵێکی سوپای ڕووسیا لە دەیرەزوور کوژرا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە کورژانی ژنراڵێکی سوپای ئەو وڵاتە و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکە بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە دەیرەزووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لە کورژانی ژنراڵێکی سوپای ڕووسیا و بریندار بوونی دوو سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ هەۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە دیرەزوور هەواڵی دا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هاتووە: لە ڕێکەوتنی ١٨ ی ئۆگۆست، لە کاتی گەڕانەوەی کاروانی ڕووسیا کە بۆ گواستنەوەی یارمەتی مرۆڤدۆستانە چووبوونە کۆماری عەرەبی سووریا لە ١٥ کیلۆمەتری ناوەندی دەیرەزوور بۆمبێکی کەنار جادەیی تەقیوەتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: بە هۆی ئەو تەقینەوەوە سێ سەربازی سوپای ڕووسیا بریندار بوون کە یەکێکیان کە وەکوو ڕاوێژکاری سەربازی لە ئاستی ژنراڵ لە ناو کاروانەکە ئامادە بوو، بەهۆی توندی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

News ID 33738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha