بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا لە پەرلەمان، بە پێی مادەکانی 68 و 69ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، خەریکی کۆکردنەوەی واژۆین ، بۆ ئەوەی لانی کەم واژۆی 23 پەرلەمانتار کۆ بکەینەوە و سەرۆک وەزیر و جێگرەکەی و وەزیری دارایی هەرێم بانگێشتی پەرلەمان بکەین"
سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتەکە ناوبراو ڕوونی کردووەتەوە،"بۆ مەبەستی پرساندنە سەبارەت بەم بڕیارە نایاسایییەیان، کە دوو مانگە بێ هیچ دەقێکی یاسایی، بەشێکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبڕن و هیوادارم بتوانین زۆرترین واژۆ بۆ ئەو مەبەستە کۆ بکەینەوە."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە،"تا بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیاندراوە، بەشێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی یاداشتی پرساندنەکەیان واژۆ کردووە."
Your Comment