داخوازیی قاڵیباف لە پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە ئیسرائیل

سەرۆکی مەجلیس وێڕای ئیدانە کردنی گەڵاڵەی سازشی ئیمارات و ئیسرائیل وتی: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ هەموو هەوڵەکانی خۆیان لە ئاستی پەرلەمانی بۆ دژایەتی و ڕێگری لەگەڵ ئەو ڕێککەوتننە بەکاربهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی مەجلیسی وڵاتانی ئیسلامی، گەڵاڵەی سازشی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیلی هۆی لاواز بوونەوەی هەموو هەوڵەکانی وڵاتانی ئیسلامی، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتی نێوان مەجلیسەکانی وڵاتانی ئیسلامی وەسف کرد و وتی: بێ گومان، تەنیا ئیرادەی گەلی فەلەستین و بەرخۆدانە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئازادی نیشتمانی سەرەکی و مێژوویی فەلەستین.

سەرۆکی مەجلیس لە ئەو پەیامەدا وێڕای ئیدانە کردنی توندی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ پێشێل کرانی مافی گەلی فەلەستین، جەختی کرد: هەموو مەجلیسەکانی وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە هەموو هەوڵ و داهێنانەکانی خۆیان لە ئاستی پەرلەمان بۆ دژایەتی و ڕێگری لە ئەو ڕێککەتنە ناحەزە کە پێشێل کاری مافی فەلەستینییەکان کەڵک وەربگرن.

News Code 33728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =