پاپۆڕە نەوتییە ڕاگیراوەکان لەلایەن ئەمریکا، هی ئێران نیە

زەنگەنە، وەزیری نەوت ڕایگەیاند: ئەو پاپۆڕە نەوتیگەلە کە ئەمریکا ڕایانیگرتووە بەنزینی ئێرانی تێدایە بەڵام هی ئێران نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئەمریکا بەدوای دەست خستنی سەرکەوتنێک بۆ خۆیە، نە پاپۆڕ و نە وەجبەکەی پاپۆڕە ڕاگیراوەکان هی ئێران نییە.

ئەو وەجبەیە کە بەنزینی ئێران بووە بە تواوەتی فرۆشراوەیە ڤێنزۆئێلا، کەواتە ئەمریکا نەک دارایی کۆماری ئیسلامی بەڵکوو دارایی ڤێنزۆئێلای ڕاگرتووە.

هەروەها ئەمڕۆ پرسی بڵاو کردنەوەی پەڕەی دارایی ئیسلامی بۆ گەشەی گەڵاڵەی نەوتی لە کۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیس تاوتوێ کرا.

لە ئەو بوارەشدا هەم دیوانی موحاسبات و هەم ڕێکخراوی بوورس و وزەش شرۆڤەگەلێکیان دا.

بۆچوونی من ئەوەیە کە هەموو ئەندامانی کۆمیسیۆن بەدوای ئەوەوە بوون کە یارمەتیدەری بواری نەوت بن کە بێ ئەوەی کە کێشەیەک دروست بێت ئەو پەڕەگەلە خێرا بڵاو ببێتەوە.

News Code 33727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =