ئیزن نادەین دوژمن خەسار لە ئابووری ئێران بدات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەوڵەت ئیزن نادات کە نەیارانی ئێران بگەنە ئامانجی خۆیان لە خەسار لێدان بە ئابووری ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، سەرەکی­ترین سیاسەتی دەوڵەتی دروست کردنی ئاسایش لە ئابووری و هەروەها سەقامگیری لە بڕیار و سیاسەتەکان و نەبوونی ناڕوونی و نیگەرانی لە داهاتووی ئابووری ئێران وەسف کرد و جەختی کرد: دروست کردنی کەشی دڵنیا و ئارام و پاوەجێ و دڵنیا کردنەوەی خەڵک لە داهاتووی ئابووری ئێران بەردەوام لەلایەن دەوڵەتەوە جەختی لەسەر کراوە.

ناوبراو جەختی کرد: دەوڵەت ئیزن نادات کە نەیارانی ئێران بگەنە ئامانجی خۆیان بۆ خەسار لێدان لە ئابووری ، ئەگەرچی ئەگەری هەیە لە ئەو شەڕە توندە ئابوورییە، کەموکۆڕی­گەلێک لە بەدی هێنانی ئامانج و رەوتی بەرنامەکانی دەوڵەت دروست بووبێت.

سەرۆک کۆمار بە جەخت لەسەر پێویست بوونی دروست کردنی بەستێنی زیاد کردنەوەی بەشداری خەڵک لە ئابووری و یارمەتی بە گەشەی بەرهەمهێنان و بەهێز کردنەوەی بازاڕی سەرمایەی لە ڕێگاکانی بەدی هێنانی ئەو ئامانجە هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: بازاڕی سەرمایە بەستێنی سەرەنج­ڕاکێشی بۆ ڕێنوێنی فرە بوونی پارە لە دەستی خەڵک بەرەو لای وەبەرهێنان و بەرز کردنەوەی سەرمایەدانەری و دروست کردنی هەلی کار هەیە.

News Code 33704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =