داهاتی سەرسووڕهێنەری خاڵە سنوورییەکانی ژێر دەستی پارتی و یەکێتی

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵیت: نیوەی داھاتی خاڵە سنووریەکانی ژێر دەستی پارتی و یەکێتی لە مانگێکدا لە ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا زیاترە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم فاروق لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، نیوەی داھاتی خاڵە سنوورییەکانی ژێر دەستی پارتی و یەکێتی لە مانگێکدا زۆر زیاترە لەو نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینارەی کە بەغدا رازیە بینێرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی رێکەوتنەکەی بەغدایان ھەڵوەشاندەوە، چونکە نایانەوێت حەجمی راستەقینەی ئەو دزیەیان کەشف ببێت بۆ خەڵک و عێراقیش، کە سالانێکە بە ھەردوولایان دەیدزن.

 کازم فاروق ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم جۆرە عەقڵیەتە کە شەش ملیۆن ھاووڵاتی دەکات بە قوربانی دەسکەوت و دزی شەش کەس، ھەر بۆ رووخاندن باشە.

شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نەرمی نەنواندوە بۆ رێککەوتن و ئامادە نییە دیوانی چاودێری دارایی بچێتە دەروازە سنوورییەکان.

News Code 33678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =