بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆی ڕایگەیاند:
مووسەوی بە ئاماژە بە ڕووداوەکەی لوبنان و تەقینەوە لە بەندەری بەیرووت وتی: ڕوودواێکی زۆر تاڵ و دڵتەزێن بوو و وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆمار لەگەڵ هاوتا لوبنانیەکانی خۆیان پێوەندی تەلەفۆنیان گرت.
ناوبراو هەروەها وتیشی: هەندێک وڵات دەیانەوێت فێڵبازانە لەگەڵ خەڵکی لوبنان هاوخەمی بکەن. من پێشتریش وتوومە کە ئەگەر هەندێک وڵات ڕاستبێژن، ئەوا گەمارۆکان لەسەر خەڵکی لوبنان هەڵبگرن و نەبنە هاندەری خەڵکی لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئەگەری سەفەری بەرپرسانی ئێرانی بۆ لوبنانیش وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران بۆ لوبنان خەریکە بەرنامەڕێزی دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو ڕادەگەیێندرێت. ئێمە بچینە لوبنان یا نەڕۆین هەر لەپاڵ خەڵکی ئەو وڵاتەین.
بۆچوونی ئێوە