بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بووک و زاوایەکی سرێش ئاوایی سەر بە شاری قوروە پاش ماوەیەک چاوەڕوانی بۆ دەسپێکی ژیانی هاوبەشیان و بە پێی تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆرۆنا، لە هەوڵێکی خێرخوازانە بڕیاریان دا کە تێچووی ئاهەنگی شاییەکەیان لە ڕێگای کاری خێردا خەرج بکەن.
مێهرداد قەنبەری و هانیە جەعفەری بە ئەو بڕیارە دەرکەی هیوایان بەڕووی چەند بنەماڵەی چاوەڕوان کردەوە و تێچووی ئاهەنگی شاییەکەی خۆیانیان بۆ ئازاد کردنی چەند زیندانی نائەنقەست پێشکەش کرد.
ئەوان ئامانج لە ئەو کارەیان ئومێد دانەوە بە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە وەسف کرد.
بۆچوونی ئێوە