کاردانەوەی ئەردۆغان بە ڕێککەوتنی نەوتی ئەمریکا و کوردی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لە ڕێککەوتنی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەسەر شوێنگیری کردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن وڵاتەکەیەوە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دۆخی ئابووری تورکیا ڕایگەیاند: لە بواری بەرەڕوو بوونەوەی تیرۆر کاری باشمان کردووە و تێچووەکەشیمان داوە. لە ناوخۆ و لە هەرێمی کوردستان و لە باکووری سووریا ئۆپراسیۆنی جیدیمان بەڕێوە بردووە و درێژەی هەیە. لەسەر بانگهێشتی براکانمان لە لیبیا چووینەتە ئەوێش.

سەرۆک کۆمارت تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نەوتیی ئەم دواییەی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا وتی: کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی ڕێککەوتنی واژۆ کردووە. ئەمە شتێکی نوێ نییە. تەرخان کردنی ئاوەها سەرچاوەگەلێک بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە دەتوانێت کێشەگەلێکی زۆر دروست بکات. ئەو کارە گرووپە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکاتەوە. ترامپ بەلێنی شوێنگیری کردنی ئەو بابەتەی دابوو بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەنراوە. بەڵام خۆمان پرسەکە لە نزیکەوە شوێنگیری دەکەین.

News Code 33609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha