ئەمریکا جۆرێکی نوێ لە گەمارۆی چەک لەسەر ئێرانی بڵاو کردەوە

ئەمریکا ڕەشنووسێکی نوێی لە بڕیارنامەی درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلۆمبرگ، ئەمریکا نموونەیەکی نوێ لە بڕیارنامەی پێشنیاریی خۆیی لەسەر درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو کردووەتەوە.

لە ئەو بڕیارنامە، واشنتۆن داوای ڕاگیرانی فرۆشی هەر چەکێک لەگەڵ ئێران و دووری کردنی لە هەر جۆرە پەروەردەیەکی تەکنیکی، دابین کردنی دارایی و خزمەتگوزاری، راوێژکاری و یارمەتیەکانی تری هاوپەیوەند بە دابین، فرۆش، گواستنەوە، بەرهەمهێنان، هێشتەنەوە یان شێوەی بەکارهێنانی چەکی کردووە.

وادیارە کە نموونە نوێیەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ نموونە پێشووەکە نییە و نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا نایەوێت هەوڵ بدات تا ڕای دژبەکانی خۆی واتا ڕووسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش بگۆڕێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کلی کرافت نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ سێشەممە، پاگەندەی کرد کە بە ئەگەری زۆرەوە، ڕووسیا و چین هەر جۆرە بڕیارنامەیەکی چەک دژی ئێران ڤێتۆ دەکەن.

گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەر کۆتایی دێت و ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش دەنگ نەدات بە درێژ کردنەوەی، وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١، میکانیزمی پەلەپیتکە کە دەستەبەرکاری گەڕاندنەوەی هەموو گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێرانە، چالاک دەکاتەوە.

News Code 33580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =