بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.
هەروەها ئەوەشی وتووە کە "هاوخەمی و نزامان بۆ لوبنان و قوربانییانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت هەیە. پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و دۆستانی قوربانییەکانی دەکەم."
ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز، بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، بەگوێرەی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، تاکو ئێستا 78 کەس کوژراون و زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش برینداربوون.
Your Comment