بوونی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا هۆکاری دواکەوتوویی و وێرانییە

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: بوونی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا زۆر خەساری لە خەڵک داوە و بووەتە هۆی نائەمنی و وێرانی و دواکەوتوویی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی, ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی وەرزی حەج جەختیان کردەسەر یەکڕیزی ئوممەتی ئیسلامی لە بەرانبەر ئەمریکای دەستدرێژیکار و ڕژیمب زایۆنی.

هەروەها لەو پەیامەدا ڕێبەری ئاماژەیان بە زەروورەتی گرینگی دان بە یارمەتیدانی فەلەستینی ستەملێکراو, دڵسۆزی بۆ لاشەی برینداری یەمەن و نیگەران بوون بۆ موسڵمانانی ژێر چەپووک لە هەموو جیهان داوە.

ئامۆژگاری سەرکردەی هەندێ وڵاتی ئیسلامیشیان کرد کە خۆیان ببوێرن لەوەی بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان بە ڕەزیلی دەستی دۆستایەتی لە گەڵ زایۆنی دەدەنەوە و 

ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەش وتیان:  بوونی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا لە زیانی گەلانی ئەم ناوچەیە و دەبێتە هۆی نائەمنی و وێرانی و دواکەوتوویی وڵاتان.

لەبارەی دۆخی ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و کارە ڕەگەز پەرەستانەکەنی ئەو دەوڵەتە, ئەوەیان ڕاگەیاند کە هەڵوێستی بێ یەک و دووی ئێمە لایەنگری لە خەڵک و ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتی دزێوی دەوڵەتی ڕەگەز پەرەستی ئەمریکایە.

رێبەری ئێران وتیشیان: ئێمە هەموو گەلانی موسڵمان بە برای خۆمان دەزانین و لە گەڵ کەسانی دیکەش جگە لە موسڵمانان ئەگەر لە بەرەی شەڕ و دژبەریدا نەبن بە دادپەروەری و باشی هەڵسوکەوت دەکەین و کێشە و گرفتی کۆمەڵگای موسڵمانان بە کێشەی خۆمان دەزانین و بۆ چارەسەرکردنی هەوڵ دەدەین.

ڕوو لە سەرکردەکانی هەندێ وڵاتی موسڵمانیش ئەوەیان وت کە بە ئەرکی خۆم دەزانم بەو حوکمڕانانی کە لە بری برا موسڵمانەکانیان پەنایان بردووەتە باوەشی دوژمن بڵێم بۆ قازانجی چەند ڕۆژە، سووکایەتی و زۆربێژی دوژمن قبووڵ نەکەن و سەربەزری  و سەربەخۆیی گەلی خۆیان فیدا نەکەن بۆ مانەوەی ڕژێمی زایۆنی و بە ئاشکرا و نێهنی دەستی دۆستی بۆ رژێمی داگیرکەری زایۆنی درێژ نەکەن.

News Code 33492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =