بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید جەمیل ئەحمەدی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان داوای هەناردە کردنی توانایی و لێزانی لە کاروپیشەی لە پارێزگای کوردستان کردووە و لە هەمان پێوەندیدا خەریکی پێکهێنانی ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی هەرەوەز، کار و خۆش بژێوی کۆمەڵایەتین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هاوکاریگەلە لە بەشە جیاجیاکان لەوانە ناردنی هێزی مرۆیی توانا و لێزان لە ئێران و بەتایبەتی پارێزگای کوردستانەوە بۆ پێشکەش کردنی پەروەردەی تەکنیکی و لێزانی بە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەحمەدی بە وتنی ئەوەی کە لە هەمان پێوەندیدا بەدوای چالاک کردنەوەی بەشی نێودەوڵەتی پەروەردەی توانایی تەکنیکی و فەنی لە ئەو پارێزگایەین، وتی: پەروەردەی تەکنیکی و لێزانی دەتوانێت لە گەشەی ڕەخساندنی هەلی کار کاریگەر بێت چونکوو یەکێک لە بنەڕەتەکانی دروست کردنی هەلی کار توانایی فێربوونە.
بۆچوونی ئێوە