بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا نەزەری وێڕای دەسخۆشی لە ئەو خێرخوازە سنەییە وتی: ئاژەڵەکان بە هەماهەنگی کویمتەی ئیمداد و بێهزیستی سەردەبڕێن بۆ ڕۆژی جێژن لە نێو چینە هەژارەکان دابەش دەکرێت.
ناوبرو نرخی ئاژەڵەکان کە کڕدراون و سەربڕاون زیاتر لە ٢٤ ملیار ڕیاڵ ڕاگەیاند و وتی: کوشتارگەی سنە، ئاژەڵەکان لە ڕۆژی جێژن بەخۆرایی سەردەبڕێت.
نەزەری زیادی کرد: لە جێژنی قوربانی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشیە، ئاژەڵەکانیان لە شوێنە مۆڵەتدارەکان و لە دۆخێکی تەندروستدا قوربانی بکەن.
Your Comment