AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٣ ٠٦:٢٦

جموجۆڵی نهێنیی ڕووسیا لە کوردستانی سووریا

جموجۆڵی نهێنیی ڕووسیا لە کوردستانی سووریا

ڕووسیا لە حەوتەکانی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی گەشتی شەوانە و گواستنەوەی هێز و جیهازاتی لە بنکەی حەمیمیم بۆ قامیشلۆ، بە شێوەی نهێنی خەریکە تۆکمە و بەرزکردنەوەی هێزەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا(SOHR)، ڕووسیا لە حەوتەکانی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی گەشتی شەوانە و گواستنەوەی هێز و جیهازاتی لە بنکەی حەمیمیم بۆ قامیشلۆ، بە شێوەی نهێنی خەریکە تۆکمە و بەرزکردنەوەی هێزەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، زۆرترین جموجۆڵی هێزەکانی ڕووسیا لە نێوان بنکەی حەمیمیم و قامیشلۆدایە و سەرەڕای دابەستنی پەرژینی نوێ و گەشەی بیناکانی ناو ئەو دوو بنکەیە، گەشتی شەوانە خەریکی گواستنەوەی هێز، جیهازاتی لوجیستیکی و سیستەمی ڕاداری لە نێوان دوو‌ بنکەکەیە، بە جۆرێک کە لە سەرەتای ساڵی 2025دا زیاتر لە 25 گەشتی لە نێوان ئەو دوو بنکەیە ئەنجام داوە و ڕێژەیەکی بەرچاوی هێز و جیهازاتی لەو ماوەیەدا گواستۆتەوە.

کارناسان و چاودێران ئەم جموجۆڵەی ڕووسیایان بۆ ئامانجی کۆنتڕۆڵی پێگەی ئەمریکا و سەقامگیرکردنی پێگەی مسکۆ لە نزیکی کوردستانی سووریا و ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) زانیوە.

News ID 56388

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha