کاری خێرخوازی
-
لە ماوەی 10 مانگدا؛
395 ملیار ڕیاڵ زەکات لە کوردستان کۆ کراوەتەوە
بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی پارێزگای کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خەڵکی دیندار و خێرخوازی پارێزگای کوردستان زیاتر لە 395 ملیار ڕیاڵ زەکاتیان بەخشیوە.
-
خێرخوازێک قوتابخانەیەکی لە سەقز کردەوە
لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسان، بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ٦ ژووری خێرخوازی خوالێخۆشبوو حاجی ناسر موحەمەدی لە سەقز دانرا.
-
بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە؛
خێرخوازێکی سنەیی ١٦٠ مانگا دەکاتە قوربانی
جێگری سیاسی و ئەمنیەتی فەرمانداری سنە وتی: خێرخوازێکی سنەیی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، تێچووی کڕین و سەربڕینی ١٦٠ مانگای داوەتە کومیتەی ئیمداد و بێهزیستی.
-
فەرماندەی گشتیی سوپا سپاسی سەربازی خێرخوازی کوردی کرد
فەرماندەی گشتیی سوپا لە پەیامێکدا هەنگاوی خێرخوازانەی خەیام ڕەحمانی سەربازی خێرخوازی کوردی بۆ بەخشینی مووچەی سێ مانگی بە خەڵکی هەژاری گوندی ژەریژەی سەوڵاوای نرخاند و سپاسی لێ کرد.
-
بۆ یارمەتیدانی هەژاران;
نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران سپاسی سەربازێکی کوردی کرد
سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری وێرای نرخاندنی هەنگاوی خێرخوازانەی سەربازێکی کورد بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی هەژاری گوندی ژەریژەی سەر بە شاری سەوڵاوا، خەڵاتێکی ٥ ملیۆن تمەنی پێ بەخشی.
-
سەرۆکی ئەنجومەنی لیژنەگەلی مەزهەبی کوردستان:
٢٠٠٠ هەزار پاکێجی تەندروستی و خۆراکی بە سەر هەژارانی سنە دابەش کرا
سەرۆکی ئەنجومەنی لیژنەگەلی مەزهەبی کوردستان لە دابەشکرانی دوو هەزار پاکێجی شمەکی تەندروستی و خۆراکی لە نێوان هەژاران و چینە کەم داهاتەکانی شاری سنە هەواڵی دا.
-
یارمەتی ١٣ ملیاری خێرخوازەکانی کرماشان بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا
بەرپرسی ڕێکخراوی کاروباری خێرخوازی زانکۆی پزیشکی کرماشان وتی: خێرخوازەکان ١٣ ملیار ڕیاڵیان بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا داوەتە سیستەمی دەرمان.
-
سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان:
٩٧ کەس لە زندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە لە کوردستان ئازاد کران
سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان وتی: بە هەوڵی خێرخوازانەی بنکەی دیەی پارێزگای کوردستان و خێرخوازان لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٩٧ کەس لە زندانیگەلی تاوانی نائەنقەستانە ئازاد کران.
-
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری ئێران:
جه‌ژنی خێرخوازی له کوردستان ده‌ستیپێکرد
جه‌ژنی خێرخوازی به دروشمی " جه‌ژنانه بۆ هه‌مووان" ڕۆژی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری وڵات له ۷۰۰ قوتابخانه‌ی کوردستانیش ده‌ستیپێکرد.
-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کومیته‌ی ئیمداد:
خه‌ونی ۲۵۰۰ منداڵ کوردستانی دێته دی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کومیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی وتی: له ماوه‌ی ئه‌مساڵ توانیمان به شانازییه‌وه خه‌ونی ۲۵۰۰ منداڵی هه‌ژاری کوردستانی دێته دی.
-
سه‌رۆکی ژووری بازه‌رگانی، پیشه و کشت و کاڵی کوردستان:
۷۰ خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستان بورسیان وەرگرتووە
سه‌رۆکی ژووری بازه‌رگانی، پیشه و کشت و کاڵی کوردستان له سنه وتی: ئێسته تاکوو ئێسته ۷۰ خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستان بورسیه‌ی خوێندنیان له ناوه‌نده خێرخوازیئهبراری کوردستان وه‌رگرتووه.
-
گەورەترین کەمپەینی یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بەڕێوە دەچێت
گەورەترین کەمپەینی یارمەتیی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان لە ژێر ناوی "گوڵڕێژانی بەڕوو" یەکشەممە ٦ی ڕەشەممە لە تاران بەڕێوە دەچێت.
-
له ۶ مانگدا؛
۱۲ ملیار تمه‌ن زه‌کات له کوردستان کۆ کراوه‌ته‌وه
به‌رپرسی کومیته‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) له کوردستان وتی: له ۶ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ زیاتر له ۱۲ ملیار ته‌مه‌ن زه‌کات له پارێزگای کوردستان کۆ کراوه‌ته‌وه.
-
ڕۆیتێرز؛
پێشبڕکێ خێرخوازی بابانۆئێله‌کان
به گویره‌ی نه‌ریتێکی سالانه، ڕۆژی ۴‌ی دیسامبر هه‌زاران که‌س به له‌به‌رکردنی جل و به‌رگی بابنۆئێل له شاره‌کانی جیهان، پێشبڕکێی وه‌زرشی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و داهاته‌که‌ی بۆ کاری خێرخوازی کۆده‌که‌نه‌وه.
-
ماڵی هیتلێر کاول کرا
وەزیری ناوخۆی نەمسا لە کاول کردنی ماڵی هیتلێر دیکتاتۆری پێشووی ئەڵمانیا هەواڵی دا.