بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: ئێران لە مێژە سیاسەتی پاراستنی پێوەندی بەرانبەر و دۆستانە لەگەڵ سەرجەم هێز و دەوڵەتەکان لە ئۆراسیا و ڕۆژهەڵات و باشووری ئاسیا درێژە دەدات. ڕێککەوتننامەی باشی هاوکاری درێژخایەن لەگەڵ چین و ڕووسیا و درێژەی هاوکاری ئێمە لەگەڵ هیند لە چابەهار، نمانەی ئەوەیە. پتەو وەستاوین لەسەر بڕیاری بەردەوام بوونی ئەو سیاسەتە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: لە سەر بەردەوام بوونی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ هێز و دەوڵەتەکانی ئۆراسیا، ڕۆژهەڵات و باشووری ئاسیا پێداگیرن.
News ID 33431
Your Comment