لێپێچینەوە لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل

دوابەدوای شکستی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ دەستخستنی رێگاچارەیەک سەبارەت بە فرۆشی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل، بەغدا بە دوای لێپرسنەوە لە هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەو سکاڵا کە لە ماوەی سەرۆک وەزیری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە ڕادەست کردبوو، پاس ماوەیەکی کوت سڕ کرا، چونکوو بەغدا و هەرێم لە دانوستانی بودجەی ٢٠١٩ ڕێککەوتبوون و بەشی هەرێم لە بودجەکە سەدا ١٣ بوو.

ناوبراو درێژەی دا: هاوکات لەگەڵ ئەوە بەغدا، قبووڵی کرد کە مووچەی پێشمەرگە بدات و لە بەرانبەردا هەولێر ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بداتە کۆمپانیای هۆڵدینگ سوموی عێراق بۆ هەناردە کردن.

ئەو سەرچاوە وتیشی: بەڵام دۆسیەی هەناردە کردنی نەوت و گەیشتنی بەدەستی ئیسرائیل، هەر لە ئارادایە و ڕێگاچارەیەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە و لایەنگەلێک  لە هاوپەیمانی فەتح بۆ هێنانە ئاراوەی دووبارەی ئەو سکاڵانامە لە سێبەری دژایەتییەکانی ئێستا لەگەڵ دەوڵەت، هەوڵ دەدات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی مستەفا کازمی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنگەلێک لەگەڵ ڕێبەرە کوردەکان سەبارەت بە پرسە چارەسەر نەکراوەکان هەوڵ دەدات.

شیاوی باسە کە عیماد باجەلان، لە ڕێبەرەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتوویە کە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل ڕاست نییە و ئامانج لە هێنانە ئاراوەی ئەو باسە، بە بەردەوامی هێشتنەوەی قەیرانەکان لە پێوەندییەکانی بەغدا و هەرێمە.

News Code 33406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =