تەقینەوەی بۆمب و هێرشی خومپارەیی لە قامیشلۆ

هاوکات لە گەڵ تەقینەوەی بۆمبی دەنگی لە قامیشلۆ کە بووە هۆی برینداربوونی دوو کەس، لە گەڕەکێکی تر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە گوللە هاوەنێک هاوێژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گەڕەکی میهاتا کوین هەڵکەوتوو لە قامیشلۆ دوو کەس بریندار بوون.

ئەو تەقینەوە لە نزیکی سنووری قامیشلۆ-نوسەیبینی تورکیا ڕووی داوە.

بە پێی زانایرییەکان لە سەرچاوە نزیکەکان بە خۆبەڕێوەبەری کوردستان هاوکات  لەگەڵ تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە گەڕەکی جرینیکەش کەسانی نەناسراوا گوللە هاوەنێکیان بەرەو گاراژی ڕۆژ لە ئەو گەڕەکە هاویشتووە.

تا بە ئەم کاتە هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوە و هاویشتنی گوللە هاونەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

News Code 33371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha