بێستوون ژوانگەی عەشقێکی کوردی/ گەشتیاریی مێژوویی لە کرماشان

ناوچەی بێستوون بە درێژایی ٥ کیلۆمەتر و پانایی ٣ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کرماشان هەڵکەوتووە و یەکێک لە بەناوبانگترین ئاسەوارە مێژووییەکانی جیهانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتی گەشتیاری-  مێژووی کێوی بێستوون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئێرانی کۆن و لە شاری بیستوون کۆمەڵێک ئاسەواری مێژوویی و فەرهەنگی هەیە ،  لە ناو دڵی کێوی بێستوونەوە ئاوی بەرفراوان دێتە خوارەوە و شوێنێکی لەبار بووە بۆ ژیان. ناوچەی بێستوونی کرماشان لە ساڵی ١٣٨٥ ی هەتاوی لە ڕیزی بەناوبانگترین ئاسەوارەکانی جیهان لە یۆنێسکۆ تۆمار کرا.

بە پێی هەندێک سەرچاوە ناوی بێستوون لە " بغستان" بە واتای جێگەی خوداکان گیراوە. هەندێک کەس تر پێیان وایە کە بیستون بە واتای بێ ئەستوون و کۆڵەکەیە.ئەم ناوچەیە لە کوردەواریدا بە چیرۆکی ژوانگەی عەشقی شیرین و فەرهادەوە زۆر ناسراوە.

لە کێوی بیستوون کۆمەڵە ئاسەوارێکی مێژوویی جێیان گرتووە، کە لە خوارەوە بە شێوەی کورت ئاماژەیان پێ دەکەین.

 بەردە نووسراوی بێستوون

  ئەو بەردە نووسراوە جودا لە دەقی ندوسراوەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داریووشی هەخامەنشی، وێنەی داریووش و دیلەکان کە دەیانبات بە بەرزایی ٣ مەتر و لە پانایی ٥.٥ مەتر دانراوە.  

نووسینی بەردە نووسراوی مێژوویی لە ئاوەها شوێنێک لە ئاوەها بەرزاییەک کە لە خوارەوە بە هیچ لەونێک ناخوێنرێتەوە، نیشاندەری ئەوەیە کە داریووش ئەو نووسراوەی نە بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە، بەڵکوو بۆ داهاتووان نووسیویەتی.  

پەیکەرەی هێرکوول

 پەیکەرەی هێرکوول کەسێکی باڵابەرز و لە باری ڕواڵەتەوە بەهێز نیشان دەدات کە لە سەر باڵی چەپی شوێرێک لە سێبەری دارێک دانیشتووە. ئەو پەیکەرە لە کاتی چێ کرانی جادەی هەمەدان بۆ کرماشان لە داوێنی کێوەکە دۆزراوەتەوە. بەردە نووسراوێک لە سەردەمی دەسەڵاتداری سلووکیانیش لە پشتی ئەو پەیکەرە دانراوە.

سەراوی بێستوون

 سەراوی بێستوون، کانیەکە کە لە دڵی زەویەوە هەلدەقوڵێت و ئاوەکەی لە گۆمێکدا کۆ دەبێتەوە. بوونی ئەو سەراوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی جێگیر بوونی مرۆڤ لە سەردەمی بەردەوە تا ئێستا لە ئەو شوێنەیە. لە مێژەوە ئەو شوێنە وەکوو شوێنی پشووی موسافر و کاروانەکان لە سەر رێگای ناوەند و ڕۆژاوای ئێران بۆ نێوان دووئاوان بەکارهێنراوە. زۆربەی ئاسەواری مێژوویی بێستوون لە دەڤەری ئەو سەراوە جێی گرتووە.

ئەشکەوتەکانی بێستوون

لە داوێنی کێوی بێستوون چەند ئەشکەوت بە ناوەکانی مرتاریک، مردودەر، مرخێر و ڕاوچییەکان هەیە کە مێژووی هەموویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردی ناوەڕەواست و مادەگەلێک وەکوو ئێشتقانی مرۆڤ و ئاژەڵ و ئامێری تاشینی بەرد و ئێسقانیش تێیاندا دۆزراوەتەوە. بۆ نموونە لە ئەشکەوتی ڕاوچییەکان ئێسقانی ئاژەڵگەلێک وەکوو کەڵەکیوی، ئاسک، گامێش و خوو دۆزراوەتەوە. هەروەها لە ئەو ئەشکەوتە ئامێرگەلی گڵی سەردەمی ئاشووری و هەخامەنشیش دۆزراوەتەوە.

بەردە نووسراوی شێخ عەلی خان

 لە داوێنی کیوی بێستوون و لە خواری بەردەنووسراوی داریووش، وێنەیەک لە بەهرامی دووهەم و گوودەرزی دووهەمی ئەشکانی هەیە کە بە هۆی دانانی بەردە نووسراوێک لە سەردەمی سەفەوی تێیدا، زۆر تێکچووە. ئەو بەردە نووسراوە هی شێخ عەلی خان زەنگەنە، دەسەڵاتداری کرماشان لە سەردەمی سەفەویەیە.

پردی خەسرەو

ئەو پردە بە نزیک بە ١٥٠ مەتر درێژایی و ٧ مەتر پانایی لە باشووری ڕۆژاوای شاری بیستوون و لەسەر ڕووباری گاماسیاو جێی گرتووە. ناو و شێوەی نەژیارڤانی ئەو پردە نیشانی دەدات کە لە دواییەکان سەردەمی ساسانی و بە ئەگەری زۆرەوە لە سەردەمی خەسرەوی دووهەم چێ کراوە.

فەرهاد تەراش

فەرهاد تەراش کە ناوی خۆیی لە فەرهادی کێوکەنی عاشقی شیرینی سۆریانی وەرگرتووە ، دیوارێکی گەورە بە درێژایی ٢٠٠ مەتر و بەرزایی ٣٦ مەترە کە لە داوێنی کیوی بێستوون و لە ڕۆژاوای بەردە نووسراوی داریووش تاشراوە. ئەگەرچی هەندێک کەس پێیان وایە کە ئەو دیوارە هی سەردەمی هەخامەنشییە بەڵام لێکۆڵینەوە نوێیەکان نیشانی دەدات کە هی سەردەمی خەسرەو پەرویزی پاشای ساسانییە کە بۆ دروست کردنی بەردە نووسراو یان وێنەیەک ئامادە کراوە بەڵام بە بەزینی ساسانییەکان و مەرگی خەسرەو ناتەواو ماوە.

 کۆشکی ناتەواوی ساسانی و کارواسنەرای ئێلخانی

ئەو کۆشکە، لە خوارووی کێوی بێستوون بەرانبەر فەرهاد تراش چێ کراوە. شێوەی نەژیارڤانی و بەڵگەکان نیشانی دەدات کە لە ئۆخرەکانی دەسەڵاتداری ساسای چێ کراوە بەڵام بە هۆکاری ناتەواو نادیار ماوەتەوە . لە سەر پاشماوەکانی ئەو کۆشکە لە سەردەمی ئێلخانییەکان، کاروانسەرایەک چێ کراوە کە پاشماوەکانی هێشتا ماوەتەوە.

پردی بێستوون

پردی بێستوون بە ١٤٤ مەتردرێژایی و ٦،٧ مەتر پانایی لە سەر رووباری دینەوەر چێ کراوە. کۆڵەکەکانی ئەو پردە لە سەردەمی ساسانی دانراوە و لە سەردەمە جیاوازەکان لەوانە ئێلخانییەکان و سەفەویە نوێ کراوەتەوە.

 

کاروانسەرای بێستوون

 ئەو کاروانسەرا لە ئاسەوارەکانی سەردەمی سەفەویەیەو کردنەوەی بیناکەی لە سەردەمی شا سڵیمان و بە هەوڵی شێخ عەلی خانی زەنگەنە کۆتایی هاتووە. ئەو بینایە لە چەند ساڵی دوایی وەکوو بنکەی سەربازی و زیندان بەکار هاتبوو بەڵام بە مەبەستی تۆمار کردنی جیهانی لە ڕیزی ئاسەوارەکانی بێستوون، چۆڵ کرا و نوێ کرایەوە.

News Code 33290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =