لە "ئارەبانەی خودایان" تا "من هێشتا شەڕم دەست پێنەکردووە"

کۆپاپۆرشکێنی ئەمریکی "بۆنهام ڕیچارد" دروشمگەلێکی بۆ خۆی هەڵبژاردبوو، کە زیاتر لەوەی بە مەبەستی نمایشدانی توانستی سەربازی بێت، بۆ ورەدان بە ڕژیمی زایۆنی بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: "من هێشتا شەڕم دەست پێنەکردووە" دروشمی ناسراوەی کۆپاپۆرشکێنی ئەمریکی "بۆنهام ڕیچارد" بوو کە لەمدواییەدا قۆناغەکانی تۆکمە و بەهێزکردنی جیهازاتی تێپەڕاندبوو. ئەمە هەمان بابەتە کە ئیسرائیلییەکان لە شەڕی ٣٣ رۆژە (کە ئەوڕۆ ساڵوەگەری دەسپێکیەتی) بۆ بەرەی چوارەمی دەبابەکانی مەرکاوا هەڵی بژاردبوو؛ دەبابەگەلێک کە بە "ئارەبانەی خودایان" ناویان لێ دەبرێت. کەواتە ئەم دروشمانە زیاتر لەوەی بە مەبەستی نمایشدانی توانستی سەربازی بێت، بۆ ورەدان بە ڕژیمی زایۆنییە.

واشنتۆن و تەلئاڤیڤ بە هۆی ئەوەی کە بێ بەهرەن لە پاڵپشتیی جەماوەری و بژێرەکانی پێکهێنەری گەلێکی بەهێزی پشتبەستوو بە مێژوویەکی قووڵ و بە پێشینەی دوورودرێژ، تەواوی هێز و توانستی سیاسی، ئابووری و تەنانەت کۆمەڵایەتیان لە جیهازاتی سەربازییاندا پێناسە دەکەن. بە چەشنێک کە متمانە بە خۆی ئەو دەوڵەتانە زۆر زیاتر لەوەی پێداگر بێت لە پێشینەی مێژوویی، فەرهەنگ و پاڵپشتی جەماوەری، پشت‌ئەستوورە بە هێزنواندن و بەرزکردنەوە و بەرۆژکردنی جیهازاتی سەربازی و هەروەها پشکەکانی کارخانەگەلی چەک و چۆڵ سازی.

لە کاتێکدا کە زۆربەی کۆمەڵگاکان، جیهازاتی سەربازی و بەرگری تەواوکەری دەسەڵاتی نیشتمانی بە ئەژمار دێت و هەروەها هێزنواندنی سەربازی لەو وڵاتانە لە بری سەرکوتکردنی گەلانی دیکە و داگیرکاری، بۆ پاڵپشتی لە ئامانج و بەرژەوەندی نیشتمانی بە کار دەبرێن.

سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە کۆپاپۆرەشکێنی ئەمریکی، شرۆڤەگەلی جۆراوجۆر ئاراستە کراوە، بەڵام لێرەدا هەوڵ دەدەین لە گۆشەنیگایەکی دیکەوە لە بابەتەکە بڕوانین. ئەویش خەساردیتنی ئۆستوورەگەلی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلە. کاتێک کە ئەمریکییەکان ناوی "من هێشتا شەڕم دەست پێنەکردووە"ـیان بۆ کۆپاۆرێک هەڵدەبژێرن، دەیانەوێ دوو پەیامی ناوخۆیی و دەرەکی ئاراستە بکەن. پێدانی متمانە بەخۆیی بە ناوخۆ و هەروەها ڕێکخستنی دۆخی ناوخۆیی و نائەمن نواندنی ئاقاری دەوروبەر کە زۆرتر بۆ مەبەستی بە دەست هێنانی بەرژەوەندیگەلی ئابووریی ئەنجام دەدرێت.

ئەمە هەمان شێوەیە کە ئیسرائیلییەکان لە هەڵبژاردنی ناوی جیهازاتی سەربازیان گرتوویانەتە بەر. دەبابەکانی بەرەی ٤ی مەرکاوا یان هەمان ئارەبانەی خودایان بە ئاسانی لە بەرامبەر گرووپێکی کەم شکستی هێنا و ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە دەسپێکێک بۆ کۆتایی ئۆستوورەی شکست نەهێنانی ڕژیمی زایۆنی.

News Code 33275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =